بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ: بۆ قەرەبووکردنەوە لە لاندکروزەرەوە بۆ ئۆپڵ تۆمارکراون

بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ رۆژدا کۆتایی بە پڕۆسەی تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە هات کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیانلێکەوتبوو.

عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ راگەیاند، بۆ خەمڵاندنی زیانەکان، لیژنەیەکی پسپۆڕ لە بەڕاد و ئەفسەرانی شارەزای هاتوچۆ لە سلێمانییەوە هاتنە چەمچەماڵ و لە چەند شوێنێک پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان کرد، تیایدا 651 ئۆتۆمبێل تۆمارکران.

وتیشی، جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان زیانەکان، ئۆتۆمبێل هەیە لاندکرۆزەرە و ئەو زیانانەی بەریکەوتوون تاوەکو 20 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، ئۆتۆمبێلی دیکەی وەک ئۆپڵی بێسەرەتاش تۆمارکراون کە نرخی ئۆتۆمبێلەکە ئەگەر بفرۆشرێت سێ ملیۆن دینارە.

ئەوەشی خستەڕوو، چەندین ئۆتۆمبێلیش پاش ئەنجامدانی پشکنینی ورد بۆیان، بەهۆی نەگونجانیان لەگەڵ مەرج و رێنماییەکان، رەتکراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەنجامدەدرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share