شارەوانیی ئیستانبوڵ: 15 ملیۆن دەنگدەر پشتیوانی لە ئیمامئۆغلو دەکەن

لە هەڵبژاردنە گریمانەییە سەرەتاییەکەی پارتی گەلی کۆماری، ئەکرەم ئیمامئۆغلو 15 ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا.

دوێنێ یەکشەممە لە شاری ئیستانبوڵ، پارتی گەلی کۆماری هەڵبژاردنێکی سەرەتایی و گریمانەیی بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکە ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ئەکرەم ئیمامئۆغلو کاندیدی حزبەکە 15 ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا.

بەپێی ئەو داتایانەی شارەوانی ئیستانبوڵ بڵاویکردوونەتەوە، لە کۆی ئەو دەنگانەی بەدەستهاتوون 13 ملیۆن و 211 هەزار کەسیان لایەنگری حزبەکە نەبوون، بەڵام هەر دەنگیان داوەتێ.

بڕیارە لە ساڵی 2028 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەبچێت و ئەکرەم ئیمامئۆغلو یەکێک بێت لە رکابەرە سەرەکییەکانی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروین بوڵدان بۆ سری سورەیا ئۆندەر: بە ئاسوودەیی بخەوە ئەمڕۆ چەکەکان رادەستدەکرێن و ئیدی گەنجەکان نامرن

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری کۆچکردووی ئەو پارتە دەکات. لە پەیامەکەی پەروین…
زیاتر ببینە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی ئێـ.ـران: گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی کردەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە. دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی ئێران ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکان بە شێوەیەکی…
Total
0
Share