لەیلا عومەر: ئاڵایەکمان بە درێژیی 1300 مەتر ئامادەکرد

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، ئاڵایەکمان بە درێژیی 1300 مەتر ئامادەکرد.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، بۆ رۆژی ئاڵای کوردستان ئاڵایەکمان بە درێژیی 1300 مەتر ئامادەکرد، بەڵام بەهۆی بای بەهێزەوە چالاکییەکە تاڕادەیەک تێکچوو.

وتیشی، ئاڵاکە لەسەر پێشنیاری ئەندازیارێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئامادەکرا تێچووەکەشی لە ئەستۆی شارەوانیی سلێمانی بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامی ئێمە یەکڕیزیی، تەبایی و یەکگرتوویی کورد و دروستبوونی دەوڵەتی کوردییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە تەرخاندەكرێت

تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share