نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی: کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەینه‌وه‌، ماوەی چەند رۆژێکە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە لەسەر کارتی زانیاری (نیشتەجێبون) کە کاری پێناکرێت، به‌ڵام تاوەکو ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ رەسمی ئاگاداری هیچ بڕیارێكی له‌وجۆره‌ نییه‌ و ھیچ فەرمانێکیشمان بۆ کارنەکردن بەکارتی زانیاری به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

دەشڵێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمانەوە کارەکانی ده‌رهێنانی كارتی زانیاری بۆ هاوڵاتییان به‌رده‌وامییان پێده‌درێت تاوەکو ئه‌وكاته‌ی به‌ رەسمی هه‌ر بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە یادی مورافەعەکە: کەرکوک و کەرکوکییەکان ھێڵی سوورن و ‏سازش لە یەک بست خاک ناکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر “مورافەعە”کەی مام جەلال لە ئەنجومەنی حوکمی عێراق، دەڵێت، “ئەم دەستکەوتە…
Total
0
Share