لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتی تاپۆنەکردنی خانووە زیادەڕەوەكانی كەركوك پێکهێندرا

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، “لەسەر بڕیاری وەزیری دادی عێراق، لیژنەیەک بۆ چارەسەری گرفتی تاپۆنەکردنی خانووە زیادەڕەوەکان پێکدەهێندرێت”.

د. ئەحمەد کەرکوکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەموو رێکارێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ ئەوەی دژ بە بڕیاری تاپۆنەکردنی خانووە زیادەڕەوەکانی کەرکوک بوەستینەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو گەڕەکانەی لەدوای ساڵی 2003ەوە دروستکراون، زۆرینەی دانیشتووانیان کوردن و پێویستە خانووەکانیان تاپۆبکرێن.

وتیشی، “بۆ ئەو مەبەستە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، بە توندی هاتە سەر هێڵ و لەسەر داوای ئەو بڕیاری ژمارە 30 پەسەند کرا بۆ ئەوەی لیژنەیەک لە ماوەی 90 رۆژدا لە بەغدادەوە سەردانی ئەو گەڕەکانە بکات و دوای ئەوە داوایەک بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەوەی بڕیاریان لەسەر بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانییانی بادینان: کابینەکەی مەسرور بارزانی دژە مەدەنی و دیموکراسییە

نوێنەری زیندانییانی بادینان رایدەگەیەنێت، ئەگەر نەوەستێندرێت حكومەت پلانی مەترسیداری هەیە و دەشڵێت، کابینەکەی مەسرور بارزانی دەریخستووە کە چەندە…
Total
0
Share