وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: باوک و کوڕێک لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، بۆ یەکەمجار لە ئەمساڵدا، دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوو حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر تۆمارکرا، کە بریتین لە باوک و کوڕێکی تەمەن 71 ساڵ و 29 ساڵ، هۆکاری تووشبوونیشیان بە تای خوێنبەرببوون بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لەناو ماڵەکەیان ئاژەڵیان سـ.ـەربڕیوە و بەرکەوتنیان بە ئاژەڵی تووشبوو، پێکهاتە و دەرهاوێشتەکانی دوای سـ.ـەربڕین هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هەردووکیان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و چارەسەر وەردەگرن، باری تەندروستیی یەکێکیان تا ڕادەیەک جێگیرە و ئەوەی دیکەیان ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە چوار مانگی ڕابردوو 571 ملیار دنیار داهاتی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەت

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەماوەی چوارمانگی ڕابردوودا زیاتر لە 571 ملیار دینار داهاتی پارێزگای سلێمانی…
زیاتر ببینە

دوو كەس كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كچێكیان دەكرد دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكان…
Total
0
Share