ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا، هیچ بڕگەیەک تایبەت نەکراوە بە تاوتوێکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان، ئەگەری زۆرە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، وەزیرە کوردەکان پرسی مووچە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەلا كەریم شكور: بەبێ كورد دەستوور هەموار ناكرێتەوە
هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیەش كودەتایە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێك ناتوانێت دەستوور بەبێ كورد هەمواربكاتەوە، جەختیشدەكاتەوە هەر…
Total
0
Share