کەشناسیی عێراق هۆشداری دەدات

کەشناسیی عێراق لەبارەی دروستبوونی تەمی چڕ هۆشداری دەدات.

دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، رایگەیاند، “پێشبینییەکان ئاماژەن بۆ دروستبوونی تەمی چڕ لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممەدا، جگە لە ناوچەکانی رۆژئاوا، کاریگەریی لەسەر زۆرینەی ناوچەکانی وڵات هەیە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “پێشبینیدەکرێت تەمەکە ببێتە هۆی ئاستی بینین بۆ نزیک سفر، بەتایبەتی لەسەر رێگەوبانەکان و لە شوێنە کراوەکاندا”.

کەشناسیی عێراق، هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، تەمەکە مەترسی لەسەر شۆفێران دروستدەکات و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەکاتەکانی بەیانییدا سەخت دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە چی دەبێت؟

کارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە. نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە،…
Total
0
Share