ئەو هونەرمەندەی پەیکەرەکەی سەرۆک مام جەلالى لە کەرکوک دروستکرد رایدەگەیەنێت، پێش ئەوەی پەیکەرەکە لە شوێنی خۆی دابنرێت شایستە داراییەکانمم وەرگرت.
پەیکەرتاش سامان بەکر، هەوڵی کەناڵێکی پارتـ.ـی بەدرۆدەخاتەوە لەبارەی ئەوەی کە ئەو کەس و لایەنانەی بەشداربوون لە دروستکردنی پەیکەرەکەی سەرۆک مام جەلال لە کەرکوک، شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە.
ئەو پەیکەرتاشە هەواڵی ئەو کەناڵەی پارتی بەدرۆدەخاتەوە و ئاشکرایدەکات، “پێش ئەوەی پەیکەرەکەی سەرۆک مام جەلال لە شوێنەکەی دابنرێت سەرجەم شایستە دارایەکانمم لەکاتی خۆیدا وەرگرتووە”.