گەنجێکی خەڵکی سلێمانی لە ئەوروپا بە چەکوش دەکوژرێت

سێ ڕۆژ پێش ئێستا کەسێکی بە ڕەگەز عەرەب دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ بە چەکوش لە کوڕێکی کورد دەدات و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کوڕە کوردەکە دەمرێت.

میدیاکانی دانیمارک ئاشکرایانکردووە کە گەنجەکە کوردە و 19ساڵ بووە، دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ کەسێکی عەرەبدا بریندارکراوە و پاشان گیانی لە دەستداوە.

گەنجەکە ناوی ئەمیر شۆڕش تەمینە و خەڵکی شاری سلێمانییە، ئێستا پۆلیس بەدوای بکوژەکەیدا دەگەڕێت.

پۆلیس ئێستا بەدوای گەنجێکی عەرەبدا دەگەڕێت بەناوی عەلی کازم جەواد و بە وتەی پۆلیس تۆمەتباری سەرەکی ڕوداوی کوشتنەکەیە.

پۆلیس ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە وەک بکوژی کوڕە کوردەکە

بابەتی پێشتر

پلاستیک بۆ پڕکردنەوەی سوتەمەنی جیهان بەکاردەهێنرێت

بابەتی دواتر

بۆ یەکەم جار لە مێژووی سلێمانیدا ژنێک دەبێتە جێگری پارێزگار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share