بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو تـ.ـەرمەی دۆزراوەتەوە زانیاری دەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە تـ.ـەرمێک لە نزیک گوندی ئیستریان لەسەر زێی گەورە دۆزراوەتەوە.
دەشڵێت، تیمێکی هاوبەشی تەندروستیی هەولێر، پزیشکی داد، بەرگریی شارستانی و بەڵگەکانی تاوان فەرمانیان پێکراوە کە تـ.ـەرمەکە بە شێوەیەکی زانستی هەڵبگرنەوە و بۆ پشکنین و وەرگرتنی نمونەی DNA و دیاریکردنی چارەنووسی دەهێندرێتە هەولێر.
ئاماژە بەوەشدەکات، دواتر لێدوانی رەسمی لەبارەی دەرئەنجامەکە بڵاودەکرێتەوە.