دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات

پاش ئەوەی شەپۆلێکی بەهێزی لافاو شارۆچکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری گرتەوە و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەدوای خۆیدا هێنا، دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن بڕیاریدا هاوکاریی زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە بکات.

دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە چەمچەماڵ، کە بە هۆیەوە زیانی گیانی، ماڵی و ماددی لێکەوتەوە، لەو پێناوەدا دامەزراوەی ڤیم بڕیاریدا بە هاوکاری و پشتیوانیکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، بەهۆی لافاوەکەی دوێنێی چەمچەماڵ، لە ناوچەکە زیاتر لە 500 خانوو زیانیان بەرکەوت، دوو هاوڵاتیی گیانیانلەدەسـ.ـتدا و 12 کەسیش برینـ.ـداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی پشكنینی ئەو شامپۆیەی دەموچاوی هاوڵاتییەكی شێواند ئاشكرادەكرێت

ئەنجامی پشكنینی ئەو شامپۆیە دەرچوو كە لەماوەی رابردوودا لەكاتی بەكارهێنانیدا دەموچاوی هاوڵاتییەكی شێواند. شامپۆكە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی…
Total
0
Share