قوباد تاڵەبانی: چوار بەرپرسی چەمچەماڵ داوای بەخشینیان لە پۆستەکەیان کردووە

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، چوار بەرپرسی چەمچەماڵ داوای بەخشینیان لە پۆستەکەیان کردووە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، چوار بەرپرسی چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەکە و زیانمەندبوونی هاوڵاتییان هەستیان بەرپرسیارێتیی کردووە و دوای بەخشینیان لە پۆستەکەیان کردووە.

قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بە بەرپرسەکان کرد کە بریتین لە: قائیمقامی چەمچەماڵ، سەرۆكی شارەوانیی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری شارەوانیی شۆڕش.

وتیشی، داوای بەخشینی ئەو کەسانە لە پۆستەکانیانم پەسەندکردووە و دواتر کەسی دیکە لەشوێنیان دادەنرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share