وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند، تەرمێک دۆزراوەتەوە و گوماندەکرێت مامۆستا ئـ.ـاڤێستا بێت.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەرمێک لە نزیک زێی گەورە دۆزراوەتەوە و گوماندەکرێت مامۆستا ئاڤێستا بێت.
وتیشی، چەند نیشانەیەک لەسەر تەرمەکە هەن کە گوماندەکرێت مامۆستا ئاڤێستا بێت، بەڵام بۆ سەلماندنی ئەوە پێویستمان بە بەڵگەی زانستی و پشکنینی DNA هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە لەلێواری ئاوی یەکێک لە گوندەکانی سەر زێی گەورە بینراوە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کراوە.
باسی لەوەشکرد، تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادی هەولێر.