بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ماڵپەڕی ئەکسیۆس-ی راگەیاندووە، خولی نوێی دانوستانی وڵاتەکە لەگەڵ ئێران، رۆژی پێنجشەممە لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت.
هاوکات عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند، پێدەچێت رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا لە جنێڤ کۆببێتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ واشنتن باشترین رێگەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
لەئێستادا، ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر کەشتی و سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە و شارەزایانی سەربازیی دەڵێن، ئەمە بەرزترین رێژەی ئامادەکاریی سەربازیی ئەمریکایە لە دوای جەنگی عێراق لە ساڵی 2003ـەوە.