بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناهێڵم خوێنی ئاکۆ سابیر بەهەدەر بڕوات

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنیت، لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە شەهیدبوونی کاک ئاکۆ سابیر، کەسوکاری سەربەرزی دڵنیادەکەمەوە کە ناهێڵم خوێنی بەهەر بڕوات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارە شەهیدبوونی ئاکۆ سابیر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە شەهیدبوونی کاک ئاكۆ سابیر، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، کە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکەیدا و بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی چەمچەماڵ بە ناهەق شەهـ.ـیدکرا.

وتیشی، بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان، بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەم، هاوبەشی ماتەمیانم، لە خودای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

نووسیویشیەتی، کەسوکاری سەربەرزی کاکە ئاکۆ دڵنیادەکەمەوە کە پارێزەری پاراستنی مافەکانیان دەبم و بەهیچ شێوەیەک ناهێڵم خوێنی رۆڵەکەیان بەهەدەر بڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى باران و به‌فربارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ پێشبینى ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور بێت و…
Total
0
Share