شارەوانیی سلێمانی: لەکاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندی بە ژمارە 100 ەوە بکەن

شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندی بە ژمارە 100 ەوە بکەن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانمان لە بەڕیوەبەرایەتیی شارەوانیی راپەڕین بە هەماهەنگی تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەستان بە چارەسەرکردنی ئەو لافاوەی کە بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی بارانەوە ئەمڕۆ دروستبوو لە سنووری شارەوانیی ڕاپەڕین.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییان و دانیشتووانی شاری سلێمانی لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی باران بارین بۆ هەر پێشهات و رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو یاخود دروستبوونی لافاو دەتوانن بە زووترین کات پەیوەندی بە تیمی فریاگوزاریی شارەوانیی سلێمانی بکەن لە رێگەی ژمارە 100 ەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی چەمچەماڵ: دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە

هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share