ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبوسی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی 209 ئەندام پەرلەمان، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبوسی ئەنجامدەدات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی داهاتە نانەوتییەکان دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتیی باج، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە دەبن.