دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراوندا

ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراون ناسراو بە “مەلیكە” دەستیان بەسەردا گیرا و لایەنی پەیوەندیدار دەڵێت، “نا یاسایین”.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان، لە بەندەری ئوم قەسڕ لە باشووری عێراق، دەستگیراوە بەسەر چوار كۆنتێنەردا كە بە شێوەی نایاسایی دەرمان و ئۆتۆمبێلیان باركردبوو بە مەبەستی ساغكردنەوەیان لە ناوخۆدا.

لەبارەی ئۆتۆمبێلەكانەوە راگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، ئۆتۆمبێلەكان لە سەقفەوە بڕدرابوونەوە بۆ ئەوەی بە شێوەی پارچە و بە نایاسایی بهێنرێنە ناو عێراق، بۆیە دەستیان بەسەردا گیراوە و رێكاری یاسایی بەرامبەر بە سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد

دوای یەکلایکردنەوەی تانەکان لەلایەن دادگاوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی پەسەندکرد. پێشتر عەلی فەیسەل، ئەمینداری…
Total
0
Share