قائیمقامیەتی دەربەندیخان: لە حاڵەتی ئامادەباشییداین

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لە ئامادەباشییداین.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، بڵاویکردەوە، دوای پێشبینیی سەرچاوەکەشناسییەکان و ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لەهەرێم و ناوچەکە کردووە سڵێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ بەڕێوەبەری دامودەزگا ئەمنییەکان و بەڕێوەبەر و نوێنەری فەرمانگە حکومییە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە.

دەشڵێت، قایمقامی قەزای دەربەندیخان داوای لە ئامادەبووان کرد گرفت و داواکارییەکانیان بخەنەڕوو بۆئەوەی تەواوی ئامادەکاری بکرێت بەهەر ئەگەرێک کە بەهۆی کاریگەریی کەشوهەوا دێتەئاراوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، دوای خستنەڕووی سەرنج و داواکارییەکان بڕیاردرا ژوورێک بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان دروستبکرێت و چەندبڕیارێکیان دەرکرد:
1-دەستبەکاربوونی ئەو لیژنەیە لە دیوانی قائیمقامیەت لەکاتی هەر ئەگەر و رووداوێک.

2-تیمە فریاگوزارییەکان راسپێردران لە ئەرکی زیاتردابن بۆخزمەتکردنی هاوڵاتییان.

3- ئاگاداری ئەو ماڵ و شوێنانە بکرێت کە کەرەستەی بیناسازی و چەو و لم لەبەردەم بینا و ماڵەکانیانە بەزووترین کات لاببرێن بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە و لەلایەن لیژنەکانی زیادەڕۆ کەرەستەکانیان بار دەکرێت و ئەرک و تێچووی لابردن و گواستەوەی دەکەوێتە سەر بەرامبەر.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دینار قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەك قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكراوە و چاوەڕوانین…
Total
0
Share