ساڵی پار تا ئەم کاتە چەند باران باریبوو؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی جیاوازی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی، ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە لە هەولێر 32 ملم بارانباریبوو، ئەمساڵ تا ئەمڕۆ 33.5 ملم بارانباریوە، لە دهۆک ساڵی رابردوو 27.6 ملم باریبوو، ئەمساڵ تا ئێستا 98.8 ملم بارانباریوە، واتە لە هەردوو ناوچەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ باران زیاتر باریوە.

هەر بەپێی داتاکان، ساڵی رابردوو لەم کاتانەدا لە سلێمانی 145.3 ملم بارانباریبوو، بەڵام ئەمساڵ 74.6 ملم بارانباریوە، لە کەرکوک ساڵی رابردوو 70.4 ملم بارانباریبوو، ئەمساڵ تەنها ١٣ ملم بارانباریوە و لە هەڵەبجەش ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 204.8 ملم بارانباریبوو، بەڵام ئەمساڵ تەنها 64.9 ملم بارانباریوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بەكۆتانەهاتووە.. لە سبەینێوە ‏دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا فەرمانبەرەكانیان مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك گلەیی و نیگەرانییەكانی پەروەردەی هەرێمی گەیاندە كازمی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانی و داواكارییەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی گەیاندووەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share