ئۆپێک: عێراق چوارەم وڵاتی جیهانە لە رووی یەدەگی نەوتەوە

بەپێی دوایین داتاکانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، عێراق لە پلەی چوارەمی جیهاندایە لە رووی یەدەگی نەوتەوە.

لە داتاکانی ئۆپێکدا بەمشێوەیە ریزبەندیی وڵاتەکان دانراوە:

1- ڤەنزوێلا بە یەدەگی 303 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوت.

2- سعودیە بە یەدەگی 267 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوت.

3- ئێران بە یەدەگی 208 ملیار و 600 ملیۆن بەرمیل نەوت.

4- عێراق بە یەدەگی 145 ملیار بەرمیل نەوت.

5- ئیمارات بە یەدەگی 113 ملیار بەرمیل نەوت.

6- کوەیت بە یەدەگی 101 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل نەوت.

7- روسیا بە یەدەگی 80 ملیار بەرمیل نەوت.

8- لیبیا بە یەدەگی 48 ملیار و 400 ملیۆن بەرمیل نەوت.

9- ئەمریکا بە یەدەگی 45 ملیار بەرمیل نەوت.

10 نەیجیریا بە یەدەگی 37 ملیار و 300 ملیۆن بەرمیل نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share