روانگەی ئابوریی عێراق لە راپۆرتێکدا، قەبارەی کورتهێنانی لە بودجەی عێراقدا خستووەتەڕوو.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی روانگەی ئابوریی عێراق، کۆی خەرجییەکانی حکومەتی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی نۆی ئەمساڵ، گەیشتووەتەوە 108 تریلیۆن و 854 ملیار دینار، هەروەها داهاتی نەوتی و نانەوتی، 91 تریلیۆن و 168 ملیار دینار بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، قەبارەی راستەقینەی کورتهێنان لە نۆ مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 17 تریلیۆن و 686 ملیار دینار، هەروەها قەبارەی ئەم کورتهێنانە مانگ لەدوای مانگ زیاتر دەبێت، بەبێ ئەوەی چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.