جێنین پلاسخارت: ئێستا عێراقێک دەبینین لە هەستانەوەدایە

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتیدا کە لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەشیکرد رایگەیاند، ئێستا عێراقێک دەبینین کە لە هەستانەوەدایە، بەڵام هێشتا ئالنگاریی زۆری لەبەردەمدان.

ئەمڕۆ شەممە جێنین پلاسخارت دوایین راپۆرتی خۆی لەبارەی عێراقەوە پێشکەشکرد کە تێیدا هاتووە، ئێستا عێراقێک دەبینین کە لە هەستانەوەدایە، بەڵام هێشتا ئالنگارییەکانی وەک گەندەڵی و لەیاسا هەڵاتن و دەستوەردان و گروپە چەکدارە نایاساییەکان بەربەستی گەورەن و پێویستە بەسەریاندا سەربکەون.

سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پلاسخارت لە درێژەی راپۆرتەکەیدا باسیلەوەکرد، هەڵبژاردنی گشتگیر، شەفاف و متمانەپێکراو زۆر پێویستە، ئەگەر ئەم چەقبەستووییەی ئێستا بەردەوامبێت، ئەوا داهاتووی هەرێمەکە لە ناڕوونیدا دەمێنێتەوە.

وتیشی، دوای گفتوگۆی چڕی چەند هەفتەی رابردوو، کە ئامانج لێیان دۆزینەوەی رێگەیەکی خێرا و یەکلاکەرەوە بوو بۆ دەرەوەی ئەم چەقبەستووییە، هیوامان وایە لە ماوەیەکی نزیکدا رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاریبکرێت. چاوەڕواندەکرێت هەڵبژاردنەکە زۆر دوانەکەوێت بە شێوەیەک کەمتر لە چوار مانگی دیکە ئەنجامدەدرێت.

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئاشکرایکرد، بە نزیکەیی هەموو ئەنجوومەنی پارێزگەکان چالاکن و کاردەکەن، جگە لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک، ئەمەش دەتوانین بڵێین ئاساییە کە دانوستاندنە سیاسییەکان دەستپێبکەن، ئەوە شتێکە لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران خولی یاسادانانی بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژكردەوە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share