وادەی ناردنی خشتەی بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرادەکرێت

راوێژکاری دارایی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بودجەی ساڵی 2025 بە 200 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە لەگەڵ کورتهێنانی گریمانەیی 64 ترلیۆن دینار ئەگەر نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 70 دۆلار و هەناردەکردنی نەوت بۆ 3.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دابەزێت.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر کورتهێنانی راستەقینە رووبدات ئەوا هەر لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە پڕدەکرێتەوە.

مەزهەر محەمەد باسیلەوەشکرد، 68-70% ی خەرجییەکانی حکومەت بۆ مووچە دەبێت و بەشی دووەمیشی بۆ پرۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنییەکان، دوای تەواوکردنی کارەکانی لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.

لای خۆیەوە جەمال کۆچەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی بە ئەنجومەنەکە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گرفتی گەورەمان لە دابەشکردنی مووچەدا هەبوو بۆیە سیستمی بایۆمەتریمان دانا

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “گرفتی زۆرمان لە دابەشکردنی مووچەدا هەبوو بۆیە سیستمی بایۆمەتریمان دانا”. قوباد تاڵەبانی، جێگری…
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت. شێروان دووبەردانی، ئەندامی…
Total
0
Share