روونکردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارەی مۆلیدە ئەهلییەکان دەدرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاند، بڕیاردراوە پارەی ئەو رۆژەی مۆلیدە ئەهلییەکان کاریانپێکرا لە هاوڵاتییان وەرنەگیرێت.

عوسمان محەمەد سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەو رۆژەی کێشەی کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی دروستبوو و مۆلیدە ئەهلییەکان کاریانپێکرایەوە بڕیاربوو پارەکە لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بڕیارەکە گۆڕاوە، پارەکە لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت و مۆلیدە ئەهلییەکان لەگەڵ ستافی پرۆژەی رووناکی لەوبارەیەوە لە گفتوگۆدان، پێدەچێت ئەوان پارەکە بخەنە سەر هەژمارەکانمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان کاریگەریی لەسەر پێدانی کارەبای نیشتمانیی نابێت

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی بۆ دەستکەوتنی کارەبا پشت بە سەرچاوەی دیکە دەبەستین، راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە…
Total
0
Share