کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەی گەرمی کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
ئاماژە بەوەشدەکات، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.