کۆبوونەوەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر دەستیپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە هەولێر دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەکە لەنێوان وەفدی دانوستانکاری هەردوولا بەڕێوەدەچێت و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێدەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بەدەستهێنانی کۆدەنگییە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.