وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە کە لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە  رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئایدز ئامارێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵکردندا ئەمساڵ 2025 لە ماوەی 11مانگی رابردوو، تەنها لە کەرتی گشتی، نزیکەی 609 هەزار و 306 تێستی پشکنینی تاقیگەیی خوێن لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئەنجامدراون، بەتایبەتی بۆ هەموو کەسانی بیانی پێش پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێ و هەموو بوتڵێکی خوێنی بەخشراو و پشکنینی پێش هاوسەرگیری و کرێکاری شوێنە گەشتیارییەکان و راگیراو و حوکمدراوانی ناو چاکسازییەکان و نەخۆشانی گورچیلەی درێژخایەن و سیل و هەوکردنی جگەر و تالاسیمیا و هەموو ئەوانەی نەشتەرگەری یان هەر پڕۆسەیەکی پزیشکی بەرکەوتن یان بۆ هەر پشکنینێکی رۆتینی بۆیان ئەنجامدراوە.

لە چوارچێوەی پرۆگرامی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی ئایدز، سەڕەڕای چەندین چاڵاکیی هۆشیاریی تەندروستی و دابینکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پشکنین.

دەشڵێت، لە دەرەنجامی پشکنینەکاندا، تەنها 87 حالەتی نوێ دەستنیشان کراون کە تیایدا 64 حالەتی بیانی و هاوڵاتییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و 23 حاڵەتی هاوڵاتی و دانیشتووی ناو هەرێمی کوردستانن و کاری پێویست بەرامبەریان ئەنجامدراوە و هەموو حاڵەتەکانی نوێ و ساڵانی رابردووی دانیشتووی هەرێمیش لەژێر چاودێریی تەندروستی و خۆپارێزیدان کە ژمارەی تێکڕای هەموو ساڵەکان 150 حالەتی هەڵگری ڤایرۆسی HIV ئەیدزن و بەردەوام پشکنینی پێویست و چارەسەر و هۆشیاریی تەندروستییان پێدەدرێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share