لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەروازەی باشماخ رایگەیاند، نرخی گەشتکردن بە ئۆتۆمبێل بۆ ئێران کەمکراوەتەوە و ژمارەی گەشتەکانیش ئازادکراوە.
مەریوان کەریم سەعید، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەروازەی باشماخ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر رسووماتی گەشتکردن بە ئۆتۆمبێل 250 دۆلاربوو، ئێستا بۆ 200 دۆلار کەمکراوەتەوە، هەروەها مەرجی “یەک جار گەشتکردن لە مانگێکدا” لابراوە و هاوڵاتییان ئازادن لە ماوەی مانگێکدا چەندجار گەشتدەکەن.
دەشڵێت، بۆ هاوڵاتییانی ئێرانی کە دێنە هەرێمی کوردستان، رسووماتی هاتنەژوورەوەیان 40 هەزار دیناری عێراقییە و ئەوانیش ئازادن لە مانگێکدا چەندجار گەشت دەکەن.