تاوەباران و تەرزە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما سێ پلەسیلیزی لە تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە و چەقی گەرماكە دەكەوێتە رۆژانی هەینی و شەممە و لە ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان پلەكانی گەرما 43 -45 پلەی سیلیزی تێپەڕدەكات و لە هەندێك لە ناوچەكانی باشووری عێراق پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە 49- 50 پلەی سیلیزی.

باسی لەوەش كردووە، پێشبینیدەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كەشێكی ناسەقامگیر روو لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك، ئیدارەی سۆران، راپەڕین، بەشێك لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سلێمانی و رۆژهەڵاتی گەرمیان دەكات شەپۆلێكی تاوەبارانی بەهاری ماوەكورت و هەورە بروسكە و تەرزە روو لەو ناوچانە دەكات.

وتیشی، “لە كۆتایی ئەم مانگە پێشبینیدەكرێت بارستە هەوایەكی ساردی مامناوەندی جەمسەری لەگەڵ رێگای رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە ڕوودەكاتە هەرێمی كوردستان و عێراق پێشبینیدەكرێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەچاو دادەبەزێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێك كەشێكی فێنك دەبێت و لەگەڵ خۆیدا تاوەباران و هەورەبروسكە و چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share