وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئێـ.ـران دەکات

میدیای ئێـ.ـران بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئێران دەکات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئـ.ـێران ئاشکرایکرد، سبەینێ هاکان فیدان لەلایەن عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لێدەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا دۆسیە هەرێمییەکان، لەنێویشیاندا بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان ئێران و تورکیا لە بوارەکانی ئاسایش و بازرگانی گفتوگۆکانیان لەبارەوە دەکرێت، هەروەها تاوتوێکردنی هەوڵەکانی هەردوولا سەبارەت بە زیادکردنی قەبارەی مامەڵەی بازرگانی نێوانیان بۆ 30 ملیار دۆلار، خاڵێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبیت.

ئەوەشی خستەڕوو، چەند دۆسیەیەیکی دیکەش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، لەوانە پرسی سوریا و کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر بەرپرسانی تاڵیبان درێژدەکاتەوە

ئەو ماوەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داینابوو بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی بزوتنەوەی تاڵیبان، شەوی ڕابردوو کۆتاییهات،…
زیاتر ببینە

داواكاری گشتیی ئەنقەرە لەسەر كاریكاتێرەكەی ئەردۆغان لێكۆڵینەوەی یاسایی دەستپێكرد

بەهۆی ئەوەی كاریكارتێری لەسەر ئەردۆغان بڵاوكردەوە، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، دۆسییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر گۆڤاری شارلی ئەبدۆ کردەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share