پیسبوونی ژینگەی ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

کوالێتیی هەوا لە تارانی پایتەختی ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا لە ئاستی “زۆر ناتەندروست” نزیک بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە داوای راگەیاندنی باری نائاسایی تەندروستی سەرتاسەری بکرێت.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی و ژینگە داوای کۆنتڕۆڵکردنی هەردوو سەرچاوەی وەستاو و گەڕۆکی پیسبوونیان کردووە، جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی کەمکردنەوەی جوڵە و زیادکردنی ئامادەکاری بۆ خزمەتگوزارییەکانی فریاگوزاری، بەتایبەتی لە کەرتی تەندروستی و پزیشکیدا، بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ئێران پێشنیاری کردووە کە “هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە ئاگاداری تەندروستیی خۆیان بن بەتایبەت لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا و پێویستە دەمامکیش ببەستن”.

ماڵپەڕی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، “قەیرانی درێژخایەنی پیسبوونی هەوا بەردەوامە، حکومەتیش تاوەکو ئێستا توانای کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەی دەردانی گازی ژەهراوی نییە، کوالێتیی هەوا لە هەندێک لە شارە گەورەکان لەوانە تاران، ئەسفەهان و مەشهەد لە ناوچەی سوور زیان بە هاوڵاتییان دەگەیەنێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: سێ دەبابەی چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشقمان تێکشکاند

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت سێ دەبابەی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقمان تێکشکاند، کە بۆردومانی نەخۆشخانەی خالید فەجریان دەکرد. ئاسایشی…
Total
0
Share