عەباس عەراقچی گەیشتە تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ئیستانبوڵ.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەدەستهێنانی پستیوانیی زیاتر بۆ وڵاتەکەی گەیشتە ئیستانبوڵ، ئەوەش دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانی لە جنێف لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی ئەوروپی.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی بەشداریدەکات و وتی، بە لەبەرچاوگرتنی دەستدرێژیی ئیسـ.ـرائـ.ـیـل بۆ سەر وڵاتەکەمان، داوامان کرد کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەمبارەیەوە بکرێت.

وتیشی، “هیوادارین راگەیەندراوێکی تووند و یەکلاکەرەوە بۆ ئیدانەکردنی ئەم دەستدرێژییە دەربکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆساد: ئێران پلان بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتییە ئیسرائیلی و ڕۆژئاواییەکان دادەنێت

دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل “مۆساد” لەمدواییانەدا پلان سوپای پاسدارانی بۆ تیرۆرکردنی سێ کەسایەتیی ئیسرائیلی و ڕۆژئاوایی ئاشکراکرد، لەهەریەکە لە…
Total
0
Share