کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین لە سەنتەری شارەکان دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەی گەرمی بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

راشیگەیاند، سبەى یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕپچڕ لە کاتەکانی ئێوارەدا، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ‌هەندێک ناوچەی جیاجیا لە سەنتەری شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی

دهۆک : 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نمه‌باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و نمه‌باران ده‌بێت و له‌ لوتكه‌ى شاخه‌ به‌رزه‌كانیش به‌فرده‌بارێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی…
Total
0
Share