پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و پێشبینیدەكرێت لە چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەی گەرمی بگاتە 51 پلە.

راشیگەیاند، پێشبینیدەكرێت پلەكانی گەرما لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان چەند پلەیەك بەرزببنەوە و لە چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەكانی گەرما بگاتە 51پلە.

وتیشی، ” لە بەشێكی ناوچە دەشتاییەكانی ناوەڕاست و باشووری گەرمیان پێشبینیدەكرێت پلەكانی گەرما لە نێوان كاتەكانی نیوەڕۆ تاوەكو پاشنیوەڕۆ بگاتە 49 پلە و كاریگەریی ئەم شەپۆلە گەرمایە تاوەكو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلار ی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتبوو

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلار ی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتبوو. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

عەفرین.. گروپە چەكدارەكان بەهۆی كەمی و دواكەوتنی مووچەكانیانەوە لە توركیا نیگەرانن

لە عەفرین، ژمارەیەك لە ئەندامانی گروپە چەكدارییەكانی سەر بە توركیا خۆپیشاندانیان كرد، نیگەرانن لە كەمی و دواكەوتنی مووچەكانیان،…
Total
0
Share