گرفتەكەی كارەبای هەرێم چارەسەركرا

دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆری غازی ڕویدا و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەوە، وەزارەتی كارەبای هەرێم دەڵێت، گرفتەكە چارەسەركرا و كارەبا ئاسایی بووەوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی كاتژمێر 7ی ئێوارەی دوێنێ گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆری غازی ڕویدا و بووەهۆی ڕاوەستانی پەستانی غاز و كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەئێستادا گرفتەكە چارەسەركرا و دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوە.

وەزارەتی كارەبا دەستخۆشیش لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیای داناغاز و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و پارێزگاكان و كارمەندانی ئێشكگری وێستگەكان دەكات كە “بەزووترین كات گرفتەكەیان چارەسەركرد و ڕێگایان نەدا كاریگەریی خراپی لەسەر سیستەمی كارەبا و كوژانەوەی گشتی بكات”.

شەوی ڕابردوو وەزارتەكە لەسەر ئەو ڕوداوە ڕایگەیاند، “ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەكۆمپانیای داناغاز لە كێڵگەی كۆرمۆری غازی، كوژانەوەی گشتیی هەناردەی غاز لەكاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمشەو ڕویداوە”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

 تیمی تەندروستیی جیهانی گەیشتنە بازاڕی ووهان بۆ لێکۆڵینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share