وەزیری کارەبا کاتی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای ئاشکراکرد

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت بە زووترین کات پێدانی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، ئەگەر زیانەکان تەنیا ئەو کۆگەبن کە هێرشیکراوەتە سەر، پێشبینیدەکرێت لە ماوەی 24 تاوەکو 48 کاتژمێری داهاتوو، پێدانی کارەبا بگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

وتیشی، بەهۆی هێرشەکەوە زیاتر لە دوو هەزار و 700 تاوەکو سێ هەزار مێگاوات کارەبا، لە تۆڕ و هێڵەکانی کارەبای نیشتمانی بڕاوە، هەروەها ئێستا ئەو بڕە کارەبای بە هاوڵاتییان دەدرێت نزیکەی هەزار و 300 مێگاوات کارەبایە، بەمەش دەتوانین تەنیا لەنێوان شەش بۆ هەشت کاتژمێر، کارەبا بدەینە هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێوسیتە مۆلیدە ئەهلییەکان کاربکەن چونکە پارە لە حکومەت وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان %14.14ـیە و ڕێژەی %12.68  ڕەتدەکەینەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە کە پێویستە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 لەسەر بنەمای دەستوور دابڕێژرێت و دەشڵێت، “ڕێژەی…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: حکومەتی عێراق سزای دارایی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی کوردستان دەدات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق بە چەسپاندنی میکانیزمی “خەرجیی فیعلی” لەبری “تەرخانکردنی پەسەندکراو”، بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share