وه زارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەهۆی هێرشی سەر کۆرمۆر هەزار و 200 مێگاوات کارەبامان لەدەستداوە.
ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، رایگەیاند، “بەهۆی راگرتنی گرێبەستەکانی کڕینی کارەبا لەگەڵ وێستگەکانی کارەبای تایبەت لە هەرێمی کوردستان، تۆڕی کارەبا 1200 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە”.
وتیشی، “ئەوەش لە ئەنجامی داخستنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بووە”.