جارێکی دیکە پیۆنگیانگ لە سنوورە دەریاییەکانی لەگەڵ سیئۆل سەرقاڵی مەشقکردنە

دەسەڵاتدارانی سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور رایانگەیاند، “کۆریای باکوور جارێکی دیکە مەشق و راهێنانی لە نزیک سنوورە دەریاییە کێشە لەسەرەکان ئەنجامداوە”.

لەو بارەیەوە سوپای کۆریای باشوور ئاماژەی بەوە کردووە، “سوپای کۆریای باکوور زیاتر لە 60 گوللە تۆپی لە نزیک سنووری دەریایی رۆژئاوای وڵاتەکەیان تەقاندووە”.

لە چەند رۆژی رابردوودا کۆریای باکوور نزیکەی 200 گوللە تۆپی لە سنوورە دەریاییەکانی لەگەڵ کۆریای باشوور تەقاند و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی سیئۆل لەبەرامبەردا دەستبکات بە ئەنجامدانی هەمان مەشقی سوپای پیۆنگیانگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستیڤ ویتکۆڤ: رێکەوتن لەگەڵ ئێران تەنها لە ئەگەری جێبەجێکردنی مەرجەکانی ترەمپدایە

نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروبارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەبارەی رێکەوتن لەگەڵ ئێران، پەیامێکی راگەیاند و دەڵێت، “رێکەوتن لەگەڵ…
Total
0
Share