وەزارەتی کارەبا لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکێکی هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا، بەهۆی چالاکیی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا بەشێک لە هاوڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە وەزارەتی کارەبا پێشووتر هاوڵاتییانی ئاگادارکردبوویەوە کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی، سازدانەوە بۆ گۆڕەرەکان و تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەکات، بۆ دابینکردن و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی رووناکی کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن بۆ هاوڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا جێگیردەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین کۆتاییدێت و کەشوهەوا جێگیردەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share