عێراق ڕێكارە نوێیەكانی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی عێراق ژمارەیەك بڕیاری نوێی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ڕاگەیاند، كە ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت و لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە دەستپێدەكات و ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت، لە شەوی 22ی مانگیش كۆتایی دێت.

وتیشی، لەو ماوەیەدا ڕێگە بە هاتنی گەشتیار و هەموو جۆرە گەشتێك نادەن و گەشتكردن بۆ هندستان و بە پێچەوانەشەوە قەدەغەیە.

خەفاجی ڕونیشیكردەوە، ڕێگە بە فەرمانبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و هێزە ئەمنییەكان و ڕۆژنامەنوسان دەدرێت كە بچنە سەركارەكانیان و قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە.

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ڕاشیگەیاند، سەمونخانە، ماركێت و دەرمانخانەكان كراوە دەبن، تا هاوڵاتیان پێداویستییەكانیان پڕبكەنەوە.

هەروەها ھەموو ڕێگاکانی شارەکانی عێراق دادەخرێن و ھاتوچۆ لەگەڵ شارەکانی ھەرێمی كوردستانیش نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵە‌بانی لە بەغداد ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی دووپاتكردە‌وە‌ بۆ پابە‌ندبوون بە‌ ئەرکەکانی ھە‌رێم لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمدا.…
Total
0
Share