بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەکتربڕی تۆفیق وەھبی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی رایگەیاندووە، لەنێوان 1 تا 10/6/2025، بەشی سەرەوەی یەکتربڕەکە تەواودەکرێت.
دەشڵێت، بە تەواوکردنی بەشی سەرەوەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی، ھاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئاسایی دەکرێتەوە.