30 دەرفەتی خوێندن لە وڵاتێکی ئەوروپی راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم 30 دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتی هەنگاریا بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، 30 زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو زەمالەیەی راگەیەندراوە 10 یان بۆ خوێندنی ماستەر و 20 یان بۆ خوێندنی دکتۆران، مەرجە ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەشدەکەن، هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بن، فەرمانبەر یان مامۆستابن لە کەرتی حکومی و لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت، لەگەڵ کۆمەڵێک مەرجی دیکە.

ئاشکراشیکرد، کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، بۆ خوێندنی ماستەر مانگانە بڕی نزیکەی (110) یۆرۆ و بۆ خوێندنی دکتۆرا مانگانە بری نزیکەی (355 – 460) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و وەرگرتنی زانیاریی زیاتر کلیک لێرە بکە

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە بە شانازییەوە لە پێگە و رۆڵی هەموو سەركردە و هەڤاڵە دێرینەكانمان دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێكۆشەر حاكم قادر حەمەجانی كرد. لە سەردانەكەدا…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەش بازرگانی مـ.ـاددەی هـ.ـۆشبەر دەستگیردەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی شەش بازرگانی مـ.ـاددەی هـ.ـۆشبەر ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی…
Total
0
Share