کام وەزارەتی عێراق زۆرترین خەرجیی هەبووە؟

روانگەی ئابوریی عێراق، ریزبەندیی ئەو وەزارەتانەی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، زۆرترین خەرجییان هەبووە.

روانگەی ئابوریی عێراق لە ئامارێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کۆی خەرجیی کارپێکردنی وەزارەتەکانی عێراق لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2025ـدا، گەیشتووەتە 58 تریلیۆن دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەرجییەکان تەنیا لە مووچەی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانەدا سنووردارنابێت، بەڵکو لە کڕینی کەلوپەل، خزمەتگوزارییەکان و گەشتە رەسمییەکانیشدا، خۆی دەبینێتەوە.

بەپێی ئامارەکە، ریزبەندیی خەرجیی وەزارەتەکان، لە ماوەی ئاماژەپێکراودا بەمشێوەیە:

وەزارەتی دارایی – 16 تریلیۆن و 222 ملیار و 206 ملیۆن و 35 هەزار و 523 دینار.

وەزارەتی ناوخۆ – 8 تریلیۆن و 889 ملیار و 453 ملیۆن و 826 هەزار و 753 دینار.

وەزارەتی پەروەردە – 7 تریلیۆن و 849 ملیار و 890 ملیۆن و 573 هەزار و 104 دینار.

وەزارەتی بەرگری – 5 تریلیۆن و 563 ملیار و 491 ملیۆن و 761 هەزار و 998 دینار.

وەزارەتی تەندروستی – 4 تریلیۆن و 814 ملیار و 88 ملیۆن و 863 هەزار و 274 دینار.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی – 4 تریلیۆن و 216 ملیار و 415 ملیۆن و 226 هەزار و 176 دینار.

وەزارەتی بازرگانی – 3 تریلیۆن و 438 ملیار و 115 ملیۆن و 22 هەزار و 802 دینار.

وەزارەتی کارەبا – 3 تریلیۆن و 362 ملیار و 849 ملیۆن و 238 هەزار و 10 دینار.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی – 2 تریلیۆن و 24 ملیار و 460 ملیۆن و 885 هەزار و 734 دینار.

وەزارەتی داد – 580 ملیار و 600 ملیۆن و 616 هەزار و 986 دینار.

وەزارەتی پیشەسازی – 559 ملیار و 629 ملیۆن و 436 هەزار و 806 دینار.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و شارەوانی – 190 ملیار و 292 ملیۆن و 463 هەزار و 884 دینار.

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو – 188 ملیار و 947 ملیۆن و 992 هەزار و 7 دینار.

وەزارەتی کشتوکاڵ – 124 ملیار و 999 ملیۆن و 797 هەزار و 889 دینار.

وەزارەتی دەرەوە – 122 ملیار و 413 ملیۆن و 456 هەزار و 274 دینار.

وەزارەتی رۆشنبیری – 74 ملیار و 170 ملیۆن و 760 هەزار و 547 دینار.

وەزارەتی لاوان و وەرزش – 64 ملیار و 33 ملیۆن و 424 هەزار و 332 دینار.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن – 45 ملیار و 902 ملیۆن و 334 هەزار و 624 دینار.

وەزارەتی پلاندانان – 37 ملیار و 761 ملیۆن و 353 هەزار و 35 دینار.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران – 36 ملیار و 951 ملیۆن و 27 هەزار و 705 دینار.

وەزارەتی نەوت – 33 ملیار و 947 ملیۆن و 856 هەزار و 299 دینار.

وەزارەتی ژینگە – 30 ملیار و 263 ملیۆن و 724 هەزار و 104 دینار.

وەزارەتی پەیوەندییەکان – 7 ملیار و 38 ملیۆن و 662 هەزار و 437 دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فارس عیسا: هەنگاوی یەکەم نراوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی…
Total
0
Share