توركیا بەڵگەی بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو دژی گەریلا بڵاودەكاتەوە

توركیا ڤیدیۆی یەكێك لە هێرشەكانی سەربازانی وڵاتەكەی لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێم بڵاوكردەوە و میدیای پەكەكەش دەڵێت، بەڵگەی بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوە.

لە تویتەری وەزارەتی بەرگریی توركیا ڤیدیۆیەکی بڵاوکرایەوە، تیایدا دەردەکەوێت سەربازانی تورکیا لە دژی گەریلا و لە شەڕی تونێلەکاندا بۆری بۆ ناو یەكێك لە تونێلەكان درێژدەكەن.

بەپێی سایتی ڕۆژنیوز-ی نزیك لە پەكەكە لەڕێی بۆرییەكەوە “گازی ژەهراوی و چەکی قەدەغەکراو لە تونێلەکاندا” بڵاودەكرێتەوە و بەو هۆیەوە دژی گەریلا دەوەستنەوە.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لەبارەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە نووسیویەتی، سەربازەکانمان بەردەوامن لە چالاکییەکانی گەڕان و سکان-کردن لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ.

لە دوای دەستپێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە بەردەوام هەپەگە باس لەوە دەکات کە سوپای تورکیا چەکی قەدەغەکراو لە دژیان بەکاردەهینێت، بەڵام تائێستا هیچ ناوەندێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی لەو بارەیەوە نەکردووە.

https://www.youtube.com/watch?v=4DJfKTvLaks&t=30s

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کورتەباڵاکان: عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات

سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، رایگەیاند، “عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات”. عومەر جەبار، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: غاز بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، غاز  بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی ناوەندی…
Total
0
Share