پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ ئاشکرایدەکات، پارتی پێنج ملیۆن دۆلار دەداتە هەر پەرلەمانتارێکیان بۆ ئەوەی رێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبکەین بەبێ یەکێتی.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ ئەوەی ئاشکراکردووە، “بۆ بەشداربوونمان لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و تەواوکردنی رێژەی یاسایی بەبێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەر پەرلەمانتارێکمان پێشنیازی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ کردووین”.
وتیشی، “هەر 15 پەرلەمانتارەکەمان ئەو پێشنیازەمان بۆ کراوە”، تاوەکو ئێستا، نازانرێت چەند لەو پەرلەمانتارانە، ئەو داوایەی پارتییان قبوڵکردووە.
بە وتەی پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ، پارتی لەسەر ئاستی فراکسیۆن ئەو داوایەی لە نەوەی نوێ نەکردووە، بەڵکو لەسەر ئاستی تاک بووە.