بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سلێمانی زیاددەکرێن

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار رایدەگەیەنێت، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی زیاتر لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود جێگیردەکرێت.

عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی رایگەیاند، ئەو سیستمی کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچییەی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دانراوە هی ساڵی 2013 یە و سیستمێکی کۆنە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە، ئەم سیستمە دەگۆڕێت بۆ سیستمێکی نوێ و ژمارەی کامێراکانیش زیاددەکات و ئەم پرۆژەیەش لە جێبەجێکردندایە.

ئاشکراشیکرد، لەو شوێنانەی دەزانرێت خێرایی ئۆتۆمبێل زۆرە تێیاندا بە دڵنیایی کامێرا جێگیردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکاندا پێشنیازکرا ئەنجومەنێکی سیاسی لە هەرێم دروستبکرێت

کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر بانگهێشتی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە ئاراستەیان کرابوو، کۆتاییهات، لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share