جومانە غەلای: ئەمڕۆ وادەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کۆتاییدێت

جومانە غەلای رایگەیاند، ئەمڕۆ وادەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کۆتاییدێت.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تا ئێستا ژمارەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گیراوە گەیشتووەتە 400 تانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ تەواوبوونی دەوامی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرگای تانەدا دادەخرێت”.

ئاشکراشیکرد، “71 تانە بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە رەتکراونەتەوە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە، 32 یان وەڵامدراونەتەوە و ئەوانی دیکەش لەژێر لێکۆڵینەوەدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share