حکومەتی ئەفغانستان: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە 2200 کەسی تێپەڕاند

حکومەتی ئەفغانستان دەڵێت، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە، گەیشتە دوو هەزار و 205 کەس.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی ئەفغانستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جگە لەو ژمارەیەی گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار و 640 کەسی دیکەش برینداربوون و سەدان باڵەخانەش داڕووخاون.

دەشڵێت، هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەردەوامن و گوماندەکرێت ژمارەیەک کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا بەجێمابن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە و زانیاری.. ئیسرائیل بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانی خاپووركرد

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانیان خاپووركرد. گوندەكە ناوی “عەراقیب”ـە، بەشێك لە دانیشتووان خێمەیان هەڵداوە…
Total
0
Share